ئەربیل لایف – هەولێر
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو، لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر، دەستکرا بە جێگیرکردنی ئامێرەکانی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە.
تائێستا ٣ ئامێری تایبەت بەم سیستەمە لە چەند شوێنێکی جیاوازی هەولێر دانراون و پرۆسەکەش بۆ ناوچەکانی دیکە بەردەوامی دەبێت. ئەم هەنگاوە وەک ڕێکارێکی پێشوەختە دێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان لە کاتی بارانبارینی بەخوڕ و ئەگەری دروستبوونی لافاو.
ئامانج لەم پڕۆژەیە، ئاگاداربوونە لە مەترسییەکان پێش ڕوودانیان، تاوەکو لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن لە کاتی پێویستدا ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر. جێگەی ئاماژەیە، هەولێر یەکەمین شارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە ئەم سیستەمە پێشکەوتووەی تێدا جێگیر دەکرێت.

