ئەربیل لایف – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم بریکارانی خۆراک دەکات و ڕایگەیاند کە پڕۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراکی ساڵی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠٢٦، بریکارانی ئەو بنکانەی ناویان هاتووە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بکەن بە مەبەستی ڕادەستکردنی پارەی لیستی بریکاری و وەرگرتنی بەشە خۆراکەکە.
ئەو بنکانەی بانگهێشت کراون:
ناوشار: بنکەکانی (٢٠١ تا ٢١٢).
دەوروبەری شار: بنکەکانی (٢١٣، ٢١٤، ٢١٥، ٢١٦، ٢٢٠، ٢٢١).
دەرەوەی شار: بنکەکانی (٢٢٢ و ٢٢٣)ی شەقڵاوە و هەریر.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردووەتەوە کە دەبێت بریکاران خاوەنی ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) بن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی پارەدان. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە هەر بریکارێک پێشەکی پارە ڕادەست نەکات، لیستی بریکاری بە شێوەی PDF بۆ نایەت و بەشە خۆراکی پێنادرێت.
بەشە خۆراکی ئەمجارە کە لەسەر لیستی مانگی ٣ی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت، پێکهاتووە لە: (٣ کگم برنج، ١ کگم شەکر، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە -بۆ دوو مانگ-، ٥٠٠ گرام نیسک و ٥٠٠ گرام تەرینۆک یان پۆڵکە). سەبارەت بە زەیتی خواردن، لە ئێستادا لە لیستەکەدا بە “بەردەست نییە” دیاریکراوە.
ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر بە مەبەستی خێرا گەیاندنی بەشە خۆراکی مانگانەیە بە دەست هاوڵاتیانی سنوورەکە.

