ئەربیل لایف- هەولێر
زانکۆی سەلاحەدین ئاگادارییەکی گرنگی بۆ قوتابییانی وەرگیراوی قۆناغی یەکەم بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەتوانن دەست بە ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن بکەن.
د. سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: “قوتابییانی وەرگیراوی زانکۆکەمان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، دەتوانن لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکی فێرکارییەوە کە بە شێوەی کۆدی خێرا (QR Code) بڵاو کراوەتەوە، زانیاریی تەواو و چۆنیەتیی خۆتۆمارکردن فێر ببن.”
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی چوارشەممە قوتابییان دەتوانن بە شێوەی مەیدانی دەست بە ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن بکەن و بە مەبەستی تەواوکردنی کارەکانیان، سەردانی بەشی تۆماری کۆلێژەکانیان بکەن.
بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی خۆتۆمارکردن، قوتابییان دەتوانن کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە

