ئەربیل لایف – هەولێر
شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم کۆبوونەوە و پرسی پێدانی زەوییان بە ڕۆژنامەنووسان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، شاندێکی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، کە پێکهاتبوو لە ئازاد حەمەدەمین، سەرۆکی سەندیکا و بژار حەکیم، جێگری سەرۆک، لەگەڵ هەریەک لە هەندرێن ئەحمەد، ئەکەد موراد و گۆران جەلال، ئەندامانی ئەنجوومەن، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریان کرد و لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانییەوە پێشوازییان لێ کرا.
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چۆنیەتیی پێدانی پارچەزەوی بە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، هاوشێوەی ئەو بڕیارەی کە فەرمانبەرانی حکوومەت دەگرێتەوە.
لە کۆتاییی دانیشتنەکەدا، وەک پێزانینێک بۆ پشتیوانیکردنی بەردەوامی لە کارەکانی سەندیکا و هاوکاریکردنی ڕۆژنامەنووسان، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ڕێزنامەیەکی تایبەتی پێشکەش بە وەزیری شارەوانی کرد.

