ئەمانە بەشێکن لە پڕ بینەرترینەکانی هەفتەی ڕابردووی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف لۆ هەڵبژاردنی پڕبینەرترینەکانی بەشەکانمان پشت بە پێوەری بینین بەستراوە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا کە…
نووسەر: دێبەر ئەیوب
ئەربیل لایف: لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، جیاوازی چینایەتی نامێنێت و هەموو توێژەکان لە یەک شوێن کۆدەبنەوە. کاسبکارێکی دێرینی بازاڕەکە ئاشکرای دەکات، هاوشێوەی کاڵای هەرزان، پارچەی…
ئەمانە بەشێکن لە پڕ بینەرترینەکانی هەفتەی ڕابردووی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف لۆ هەڵبژاردنی پڕبینەرترینەکانی بەشەکانمان پشت بە پێوەری بینین بەستراوە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا کە…
هەولێر، ئەربیل لایف بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەپێناو باشتر ڕاییکردنی کاروباری ئەو هاوڵاتیانەی کەناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ دەرچووە، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانیان. کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕایگەیاند کە بە مەبەستیخزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ حاجیانی کوردستان، بڕیاردراوە کە دەوامی فەرمی فەرمانبەران ڕۆژانە تا کاتژمێر ٤یئێوارە بەردەوام بێت. کاروان ستونی وتی کە ڕۆژانی شەممەش، کە بە شێوەیەکی گشتی لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە، فەرمانبەرانیبەڕێوەبەرایەتییەکە دەوام دەکەن و پشوویان نابێت تاوەکو تەواوبوونی مامەڵەی سەرجەم حاجیان بۆ وەرزی حەجی ساڵی ٢٠٢٦. کاروان ستونی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەو هاوڵاتیانەیە کە ناویان لە تیروپشکدا دەرچووە، تاوەکو لەزووترین کاتدا مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانییان بۆ بکرێت. هاوکات، ئەو بانکانەی کە بۆ وەرگرتنی پارەی حاجیان دیاریکراون، بە هەمان شێوە دەوامیان تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە درێژکراوەتەوە بۆڕاییکردنی مامەڵەی حاجیان.
لەو رۆژانەدا کۆمینتی برادەرک لەسەر بابەتەکەم لەهەولێریات خیندەوە کە گومان لەرەسەنایەتی هەولێری بوونم دەکا ، بە تەنزەوە پێم دەرێ ( ئەتوو کرمانجی ) لەبەر ئەوەی لەقەبی خۆت بە ( شێخانی ) نوسیە !.ئەو هەڵەیە زۆر کەس لەو هەولێرە تێی دەکەوی ، وا دەزانن ئەگەر ئەتوو بەزمانی تورکمانی قسە نەکەی کەواتە ئەتوو کرمانجی . ئەوجا لۆ مەعلوتتان عائیلەکەی من لەگەڕەکی تەعجیل وخانەقا گەورە بووینوهەمووشمان بە تورکمانی قسەمان دەکرد ، ئێستاش خوشکەکانم هەر بە تورکمانی قسە دەکەن ، ئەوەش لە کاتەکیدا ماڵی مام وپلکەکانمیەک کەلیمە تورکمانیان نەدەزانی !. بە حوکمی ئەوەی ئەمە لەهەردوو گەڕەکی تەعجیل وخانەقا جیرانەکانمان تورکمان بوونە ، بەحوکمی ئەوەی زمانی بازاڕ هەتا سارانیحەفتایەکانیش هەر تورکمانی بووە لۆیە زۆر ئاساییە خەرکی گوندەکانی دەوروپشتی هەولێریش فێری زمانی تورکمانی بن بە تایبەتیشئەوانەی دەیان سارە لەهەولێر ژیاینە . سەدان خێزانی خۆشناو و گەردی وشێخانی ومەنتک ودزەیی وهەرکی وئاکرەیی سورچی وخەیلانیهتد ، دەیان وسەدان سارە هاتینە هەولێرو بوونە خەرکی ڕەسەنی هەولێر . لۆیە مەرج نیە هەر کەسەک تورکمانی قسەی نەکرد بە هەولێریحسێب نەکرێ . یەک لە بنەماڵە هەڕە ڕەسەن ودێرین وگەورەو رێزدارەکانی هەولێر کە بیناغەی قەڵاتی هەولێریان داناوە کە رەمزی گەورەی هەولێرە ، هەردووبنەماڵەی مەلا ئەفەندی و قازی رەشاد موفتی هەولێرە کە بە ئەسڵ لە کوردستانی ئێرانەوە لەسەرەدمی حوکمی ئیسماعیل صەفەوی بەهۆیفشاری ئایینی روویان لە کوردستانی ئێمە کردووەو تا باپیرەی گەورەیان لە ناوچەی ( هەریر ) نیشتەجێ بوونەو پێنج سەد ساڵە هاتینەهەولێر .ئەوانە رەگوریشەی هەولێریەکانن بەڵام لە ئەسڵدا کورد بوون . هاوڕێی خۆشەویستم کاک عەبدوڵڵا مەلا عەلی تاتۆک لە کتێبەکەیدا بەناوی ( بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر) ناوی زیاتر لە ٦٥٠ بنەماڵەی ڕەسەنی هەولێری نوسیوە کە زۆربەی زۆریان ئەگەر نەڵێم هەموویان بەئەسڵ کورد بوونە . نامەوێ لێرەدا بچمە ناو تەفاصیلەوە نەبادا هەندەک برادەر لە راستی گۆتن عاجز بن و بکەوینە ناو زەلکاوی ململانێی نەتەوەیی وتووندەڕەوی ڕەگەزی ، بەڵام تەنها ئیشارەت بەوە دەدەم کە هەتا سارانی نۆهەتەکانیش لە گەڕەکەکانی کوران و سەیداوە وسێتاقانیش یەکماڵە تورکمانی لێنەبوو مەگەر زۆر بەدەگمەن . ماڵە تورکمانەکان زیاتر لە گەڕەکە کۆنەکانی وەکو عارەبان وتەعجیل وخانەقاو سەعدوناوە وتەیراوە بوونە . ئەوەش مەعنای ئەوە نیە ئەوەی لە گوندەکانی دەوروبەری هەولێر هاتبیتە ناو شارەکە ئەسڵ ورەسەنی هەولێری نەبن . سندان ونەعلەت لە سیاسەتو سیاسیەتبازی بدا کە هەوڵی تێکدانی شییرازەی ئەو هەولێرە جوانە دەدەن بەو جیاکارییە نەتەوەییە و دەیانەوێزەڕبە لە پێکەوە ژیانی هەزاران ساڵەی هەولێرییان بدەن . ئەگەر نا قەت هەولێر جیاکاری لەنێوان ( هەولێری وکرمانجی) نەکردووەو ناشیکات. باقی وەلسەلام . نوسینی : شێرزاد شێخانی
لە ١٦ی مانگی ١٢ی ئەمساڵەوە، کۆمپانیای مێتا (خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتساپ) هەنگاوێکی نوێی هاویشتووە لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد کە دەکرێت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تایبەتمەندی بەکارهێنەران…
کۆمپانیای چینی دیپ ڕۆبۆتیکس (Deep Robotics) ڕۆبۆتێکی نوێی بە ناوی DR02 پێشکەش کردووە کە بە یەکەم ڕۆبۆتی شێوە مرۆڤ ناودێر دەکرێت کە تایبەتمەندە بۆ بواری پیشەسازی…
لە بەیانی ڕۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، پیوش پاندی، ئەفسانەی ڕێکلامی هیند، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. خوشکی ئیلا ئارون ڕایگەیاند کە بەهۆی ئاڵۆزی نەخۆشی…
“لە قۆناغێکی هەستیاری هەڵبژاردندا، بۆ پاراستنی بێلایەنی تەواو، تۆڕی ئەربیل لایف بڕیاری ڕاگرتنی کاتیی سەرجەم چالاکییەکانی دا. لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی دەنگدان، هەڵمەت و بانگەشە و گرژییەکانی ناو سۆشیال میدیا و شەقام زۆرتر دەبن، ئەمەش زیاتر کارەکانمانقورس و ئالۆز دەکات، چونکە زۆرینەی خەڵکەکە لەو ماوەیەدا دەکەوێتە ژێر کاریگەری لاینگری و فشار و خۆشەویستی لۆ حیزبەکەی، ئەمەشوادەکات کە بەردەوام کاردانەوە هەبێت و هەمووشتێک بەدژ یان لایەنەگر دەبینرێت، چونکە تەنها ئەگەر بەئاسایی بڵاوکراوەکانمانبڵاوبکەینەوە ئەوە ئەو بڵاوکراوەیە ئەگەر بابەتەکە پڕۆژەیەکی خزمەتگۆزاری بێت یان کەم و کوڕی و داواکاریبێت، ئەوە لە هەردوو جۆریپۆستدا لاینگران و حیزبەکان بە مەبەست لە بڵاوکراوەکان دەگەن و ڕەنگە کۆمێنتی جنێو و سووکایەتی و بوختان و ناوزڕاندن و چەندین شتلە کۆمێنت لۆ یەکتری و تەنانەت لۆ ئێمەش بنووسن، کە ئەمەش لەگەڵ ڕەفتار و بەرنامەی کارکردنمان یەک ناگرتەوە و تەنانەت ڕێی پێنادەین لۆیە، لە پێناو سەلماندنی تەواوی کارکردنی بێلایەنیمان و نەکەوتنە ژێر کارییگەری هیچ لایەن و حیزبێک، بڕیارماندا لە ئەمڕۆوە کە ڕێککەوتی16ـی 10ـی 2025, تەواوی بڵاوکراوەکانمان کە نزیکە 17 بەش لە تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف ڕابگرین و پۆست نەکەین تاوەکودوای هەڵبژاردن کە ڕێککەوتی 11ـی 11ـی 2025 بەڕێوەدەچێت. تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف
هەولێر، ئەربیل لایف: پێنجشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دەستپێشخەرییەکی شایستەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان، ڕێزی لە تۆڕی سۆشیال میدیای “ئەربیل لایف” گرت و…
