هەولێر، ئەربیل لایف: شەوی ڕابردوو، 26ی ئەیلول، پڕۆسەی ناونووسینی هاوڵاتییان بۆ حەجی ساڵی 2026 کۆتایی هات. ئەم پڕۆسەیە کە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ درێژکرابووەوە، ئێستا چووەتە قۆناغی وردبینییەوە بەمەبەستی پاراستنی مافی تەواوی هاوڵاتییان. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاندووە، کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵدا، تیروپشکیحاجیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو (2026) ئەنجام بدرێت. هەروەها وەزارەتەکە سوپاسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی بەردەوامی لایەنیتەکنیکی پڕۆسەکە و ئێستاش سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی فۆڕمی داواکارییەکانن.
نووسەر: دێبەر ئەیوب
ئەمانە بەشێکن لە پڕ بینەرترینەکانی هەفتەی ڕابردووی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف لۆ هەڵبژاردنی پڕبینەرترینەکانی بەشەکانمان پشت بە پێوەری بینین بەستراوە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا کە…
هەولێر، ئەربیل لایف – زانکۆی سەلاحەدین پلانی وەرگرتنی ١٠٣٥٨ دەرچووی پۆلی ١٢ـی هەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن. ئەمڕۆ سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند کە زانکۆکە داوای وەرگرتنی ئەم ژمارەیەخوێندکارەی کردووە. لەم ژمارەیەدا، ٤٢٥ خوێندکاری نێودەوڵەتی وەردەگیرێن، کە نیشانەی بایەخدانی زانکۆکەیە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەنێودەوڵەتییەکان. هەروەها، سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا کە ٨٣٧ خوێندکار لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستانەوە داوای گواستنەوەیان بۆ زانکۆیسەلاحەدین کردووە و داواکانیان پەسەند کراون. ئەمەش دەریدەخات کە زانکۆی سەلاحەدین وەک ناوەندێکی گرنگی خوێندن لە هەرێمیکوردستان سەیر دەکرێت. پلانەکانی وەرگرتن لە کاتێکدایە کە ساڵی نوێی خوێندن نزیک دەبێتەوە و خوێندکاران چاوەڕوانی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خوێندنن.
هەولێر، “ئەربیل لایف” – ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پ.د. کامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، پێشوازی لە سێ قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری کرد کە بڕیارە لە…
هەولێر، 22ی ئەیلوولی 2025 – لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری تەکنەلۆجیا لە هەرێمی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین بە فەرمانی وەزارەت و زانکۆ، کۆلێژێکی نوێی بە ناوی…
پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، چەند ڕێوشوێنێکی نوێ دەگرێتە بەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ماتۆڕسیکل و ماتۆڕسواران لە سنووری…
ئەمانە بەشێکن لە پڕ بینەرترینەکانی هەفتەی ڕابردووی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف لۆ هەڵبژاردنی پڕبینەرترینەکانی بەشەکانمان پشت بە پێوەری بینین بەستراوە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا کە…
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نابێت تێچووی نەشتەرگەری لەسەر ئەو نەخۆشانە زیاد بکرێت کە پێش نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆسی (HIV) یان (جگەر/Hepatitis…
هەولێر، کوردستان – لە کاتێکدا جیهان بەدەست قەیرانی گۆڕانی کەشوهەواوە دەناڵێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیدێکیستراتیژی و دووڕەهەند، هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ پاراستنی ژینگە و دابینکردنی داهاتوویەکی تەندروست بۆ هاووڵاتییان. ئەم ستراتیژییەلە دوو پڕۆژەی هاوتەریبدا خۆی دەبینێتەوە: “دارستانێکی بینراو” لەڕێگەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر و “دارستانێکی نەبینراو” لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و نەهێشتنی مۆلیدە ئەهلییەکان. یەکەم: دارستانی بینراو – پشتێنەی سەوزایی هەولێر پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، پڕۆژەیەکی شۆڕشگێڕانەیە کە دەیەوێت بە چاندنی حەوت ملیۆن نەمامی بەرداری وەک زەیتوون و فستق،سیمای پایتەخت بگۆڕێت، ئەم پشتێنە سەوزاییە بە درێژایی 92 کیلۆمەتر و پانیی دوو کیلۆمەتر، هەولێر دەورە دەدات، جگە لە بەرزکردنەوەیڕێژەی سەوزایی و جوانکردنی شار، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووری و هەلی کار دەڕەخسێنێت و بەپێی ئامارەکان، ئەمدارستانە دەستکردە کە ڕووبەرەکەی دەگاتە 184 کیلۆمەتر دووجا، توانای هەڵمژینی نزیکەی 210 هەزار تۆن گازی ژەهراویی دووانەئۆکسیدی کاربۆنی دەبێت ساڵانە. دووەم: دارستانی نەبینراو – پڕۆژەی ڕووناکی هاوتەریب لەگەڵ دارستانە سەوزەکە، حکومەتی هەرێم خەریکی دروستکردنی دارستانێکی تری “نەبینراو”ە لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، بەکوژاندنەوەی هەزاران مۆلیدەی ئەهلی، پڕۆژەی ڕووناکی ساڵانە بڕی 600 هەزار تۆن گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوایهەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە، ئەم بڕە گەورەیە هاوتایە لەگەڵ ئەو کارەی کە 24 ملیۆن دار لە ماوەی ساڵێکدا ئەنجامی دەدەن، بەواتایەکی تر، پڕۆژەی ڕووناکی بەبێ چاندنی یەک دار، کاریگەریی ژینگەیی دارستانێکی لە شاری سلێمانی گەورەتری بۆ کوردستاندروست کردووە. دەرەنجام: هێزی 31 ملیۆن دار کاتێک کاریگەریی هەردوو پڕۆژەکە کۆدەکرێتەوە، قەبارەی ڕاستەقینەی دیدە ستراتیژییەکەی حکومەت ئاشکرا دەبێت. کۆی گشتیی ئەم دووپڕۆژەیە، هێز و کاریگەریی ژینگەیی زیاتر لە 31 ملیۆن دار دەبەخشێتە هەرێمی کوردستان. ئەمە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەیحکومەت نەک تەنیا یەک دارستان، بەڵکو دوو دارستانی گەورە لە یەک کاتدا دروست دەکات؛ یەکێکیان بە چاو دەبینرێت و ئەوی تریان لەپاکیی هەوادا هەستی پێ دەکرێت. ئەم دوو هەنگاوە تەواوکەرن، هەرێمی کوردستان دەکەنە پێشەنگی ناوچەکە لە بواری ژینگەپارێزی ووەبەرهێنان لە داهاتوویەکی سەوز و تەندروستدا.
کارزان موحسین عەبدوڵڵا، دارتاشێکی شاری هەولێر، کە نزیکەی ٢٥ لۆ ٣٠ ساڵە لەم شارەدا سەرقاڵی دروستکردنی لانکە، باس لە گۆڕانکارییەکانی ئەم پیشە کۆنە دەکات و جەخت…
