بەشی: هەواڵ

هەولێر – لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستانبڕیاریدا پێنج ئامێری پێوانەیی کەش و هەوا لە شاری هەولێر دابنێت. ئەم ئامێرانە ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە هەڵسەنگاندنی وردی کەش و هەوا و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکانی پیسبوونی ژینگە، کە ئەمەشیارمەتیدەر دەبێت بۆ دانانی پلانی گونجاو و چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتانە لە پایتەختدا. هەنگاوێکە بۆ ژینگەیەکی پاکتر دانانی ئەم ئامێرانە تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە پێشتر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراونەتەبەر.  جێگای باسە، بەهۆی داخستنی نزیکەی ٦٠٪ی پاڵاوگە نایاساییەکان، گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی بە تەواوی سەنتەری شار، هەروەهاوەستاندنی کارکردنی هەزار و ٥٠٠ مۆلیدە لە گەڕەکەکاندا، ژینگەی شاری هەولێر تا ڕادەیەکی زۆر باش پاک بووەتەوە.

هەولێر – ڕۆژگار ئیسماعیل، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کۆرێ لە قەزای پیرمام، خاوەنی حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەنە کە پێی دەوترێت”دێکسترۆکاردیا”، بەجۆرێک دڵی لەلای ڕاستی سنگیەتی نەک چەپ. ڕۆژگار ئاشکرای دەکات کە لە منداڵیدا و لە کاتی سەردانێکی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان بۆ یەکەمجار پێیان ڕاگەیاندووە کە دڵی لەشوێنی ئاسایی خۆیدا نییە، ئەم بابەتە لە سەرەتادا جێگەی سەرسوڕمانی پزیشکەکان بووە، تا دوای پشکنینی تیشک (ئەشیعە) دڵنیابوونەتەوە. بە وتەی خۆی، تا تەمەنی ٢٥ ساڵی ژیانێکی ئاسایی هەبووە، بەڵام دواتر کێشە تەندروستییەکانی دەستیپێکردووە. لە کاتی ماندووبوون وکارکردندا تووشی ئازار و خێرا لێدانی دڵ دەبێت، کە وایکردووە نەتوانێت کاری قورس ئەنجام بدات. یەکێک لە ئەزموونە جیاوازەکانی ڕۆژگار، کاتێک بووە کە بۆ هێڵکاری دڵ (تەخطیت) سەردانی پزیشکی کردووە و کارمەندی تەندروستیباوەڕی بەوە نەکردووە کە دڵی لەلای ڕاست بێت، تا دوای چەندین هەوڵ و گۆڕینی ئامێرەکان، ڕاستی حاڵەتەکەی بۆ دەرکەوتووە. ڕۆژگار ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند جارێک بەهۆی حاڵەتی لەناکاوەوە، وەک قورگ گیران بە پارچەیەک گۆشت، تووشی تەنگەنەفەسی وئازاری توند بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. دێکسترۆکاردیا حاڵەتێکی زگماکی دەگمەنە کە تێیدا دڵ لەلای ڕاستی سنگدا جێگیر دەبێت، لە هەندێک کەسدا هیچ نیشانەیەکی نییە وژیانێکی ئاسایی دەژین، بەڵام لە هەندێکی تردا لەوانەیە لەگەڵ کێشەی دیکەی دڵ و سییەکاندا بێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی “KRDPass”ی بۆ بەدیجیتاڵکردنی مامەڵە حکومییەکان ڕاگەیاند لە هەنگاوێکی نوێی گرنگدا بەرەو حکومەتی دیجیتاڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی “KRDPass”ی ڕاگەیاند، کە وەکجزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە ڕۆتینی فەرمانگەکان. ئەم ئەپڵیکەیشنە، کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەرەی پێدراوە، ڕێگە بە هاوڵاتییان دەداتهەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانیان وەک کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری بە شێوەیەکی دیجیتاڵی و پارێزراو هەڵبگرن. گرنگترین خزمەتگوزارییەکانی KRDPass بریتین لە: ناوەندێکی یەکگرتوو بۆ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان: دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپەکەوە دەستت بە هەموو خزمەتگوزارییە حکومییەکانبگات، لە هەر کات و شوێنێکدا بیت. ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەکاندا: هاوڵاتییان دەتوانن لە ماڵەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن و مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن، بۆنموونە گواستنەوەی کارتی زانیاری، بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی فەرمانگەکان بکەن.…