ئامادەکردنی: ئاسۆ ئەحمەد
ئەنجامدانی یەکەمین فیستیڤاڵی کەلتوری و پەروەردە و نوێبوونەوە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٤،زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو
لە ڕۆژی کەلتوری کوردەواری دا، چەندین چالاکی و جل وبەرگ و خواردنی کەلتوری جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
بەڕای هەندێک لە توێژەر و مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین – کۆلێژی پەروەردە، سازدانی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە بە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەزانن، چونکە بەهۆی ئاشنا نەبوونی نەوەی ئێستا بەم جۆرە کەل و پەلە دەستکردە کۆنانەی کە لە لادێکانی کوردستان بەکارهاتوون،هەروەها ڕاییان وایە جۆرە کەش و هەوایەک لە دڵخۆشی و ئارامی لای قوتابییان دروست دەکات.
ڕێزدار پ. ی .د. مازن عبدالخالق ڕاگری کۆلێژی پەروەردە کۆلێژە پێشەنگەکەی زانکۆی دایك هەمیشە یارمەتیدەری قوتابییان و مامۆستایان بووە بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکییەکان، هەروەها هەر یەک لە ڕێکخەر و سەرپەڕشتیاری فیستیڤاڵی کەلتوریی و نەتەوەیی بەشی زمانی دایك، پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (م.ڤیان عباس، د. ئاسۆ بابان ، م. کارزان عبدللە جێژنیکان، م. جیهان یوسف، د. سامان عبداللە و عدنان عمران محمد علی )، هەروەها بەبەژداری (د. نەوزاد وقاص )سەرۆکی بەشی زمانی کوردی، هەروەها بەرپرسی لێژنەی قوتابییان( یوسف کەریم بامەندی)، و بە بەژداری هەریەک لە ڕێکخراوی سوارچاکانی برایان و و ئەربیل زوو، هەستان بە هێنانی چەند ئەسپێك و جوانیەی پۆنییە و وشتر.
د. هیمداد حوسێن، دکتۆر لەکۆلێژی پەروەردە، بە ماڵپەڕی ئەربیل لایڤی ڕاگەیاند و دەڵێت: “دڵخۆشم کە لە کۆلێژەکەمان دا، بەتایبەت کۆلێژی پەروەردە و هەروەها کۆلێژەکانی تر بە دڵخۆشی و پۆشینی جل و بەرگی شێوازە جیاوازەکانی کوردی و نمایشکردن و ئاشناکردنی ئەو جۆرە جیاوازانەی کەل وپەل و خواردنە کوردییانە هەروەها ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە ڕوحێکی نیشتیمان پەروەری لەدڵی هەموان دا بەرز ڕادەگرێت. “
م. ڤیان عباس، مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدێن – کۆلێژی پەروەردە بەشی زمانی کوردی، بە ماڵپەڕی ئاربیل لایڤی ڕاگەیاند و دەڵێت: ” فیستیڤاڵی کەلتووری ساڵانە لە هەموو زانکۆ و پەیمانگاکان ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئەم جۆرە فیستیڤاڵانەش، لایەنێکی ئەرێنی دەرخستنی کار و چالاکییەکانی قوتابییان و بەهرەمەندییەکەیانە. کۆلێژی پەروەردەش لە زانکۆی سەلاحەدین بە هەموو بەشەکانیەوە کە لە ١٠ بەش پێکهاتووە، بەشە زانستییەکان و بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان، هەموویان پێکەوە لەماوەی نزیکەی ١٠ ڕۆژ دا، ئامادەکاریەکی تەواویان کرد و هەروەها لە ٢٠٢٤/٤/٢٤، ئەو ڤیستیڤاڵەیان ئەنجامدا.
هەروەها ناوبراو وتی: ئەنجامدانی ئەو ڤیستیڤاڵەنە، دوو لایەنی گرینگی هەبوو، یەکەمیان: بە پراکتیک
کردنی ئەو وانانەی کە خوێندوویانە.
دووەمیش: بە فۆلکلۆر کردنی کارەکانیان دەرخستنی کارەکانیان بە کەلتووری کوردی و ناساندنی قوتابییان بە ڕەشماڵ و ئامێر و کەل و پەلی کەلتوری کوردەواری . “