پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی مامۆستا ئیبراهیم، ‘شەهیدی ئاڵا’ لە شاری هەولێر کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.1.7، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو, پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و خێزان و منداڵەکانى شەهیدی و کەس و کار و هاوڕێیان و قوتابیان، لە مۆزەخانەى پەروەردەیی هەولێر پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی شەهیدى ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سەباح) کرایەوە.
جێى باسە، شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە دایکبووی ساڵی 1981ی شەقڵاو بوو و خێزاندار بوو و باوکی دوو منداڵ بوو، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لە قوتابخانەی سۆرکی بنەڕەتی لە شەقڵاوە یاریدەری بەڕێوەبەر بوو، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دهوامی قوتابخانەکان لە ڕۆژی 7ی شوباتی ساڵى 2021 و لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە تەزووی کارەبا لەسەربانی قوتابخانەکەى گیانی لەدەست دا و بوو بە شەهیدی ئاڵا.