ئەربیل لایف – هەولێر
لەم هەفتەیەدا، دوو بابەتی ژینگەیی لە بەشەکانی کوردی و عەرەبی ماڵپەڕی (ئەربیل لایف) بوونە پڕبینەرترین و دەنگدانەوەی زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.
لە ڕانیە؛ باڵندەیەک لە جیاتی ڕاوکردن ئازاد دەکرێت
لە بەشی عەرەبیدا، ڤیدیۆی ڕزگارکردنی باڵندەیەکی کێوی لە لایەن ژینگەدۆستانی دەڤەری ڕانیە زۆرترین بینەری هەبوو. ئەم بابەتە تیشک دەخاتە سەر گۆڕانی کولتووری و بەرزبوونەوەی هۆشیاری؛ لە کاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوو و لە چەند ناوچەیەکی تری عێراق ئەم باڵندانە ڕاو دەکران، ئێستا لە کوردستان بە ناونیشانی “ڕزگارکردنی باڵندەیەک و ئازادکردنەوەی بۆ ناو سروشت” مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هاواری گەنجێک بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان
لە بەشی کوردیشدا، هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، ڤیدیۆی گەنجێک کە بە نیگەرانییەوە باسی لە فڕێدانی خاشاک و پاشماوەی گەشتیاران لە ناوچە گەشتیارییەکان دەکرد، دەنگدانەوەی زۆری هەبوو. بابەتەکە وەک پەیامێکی هۆشیاری بۆ گەشتیاران بڵاوکرایەوە تا لەم وەرزەدا جوانییەکانی سروشتی کوردستان بپارێزن.
ئەم دوو بابەتە نیشاندەری بایەخی زۆری بینەرانی (ئەربیل لایف)ـن بە پرسە ژینگەییەکان و پاراستنی سروشتی ناوچەکە.
بەڕیزبەندی لە ماوەی8 ڕۆژدا ئەمانەی خوارەوە پڕبینەرترینەکانی بەشەکانمانن:
١- پەیجی فەیسبووک – بەشی کوردی کۆن – 762 هەزار بینەر
بۆ بینینی لینکی پۆستەکە، کلیک بکە.
٢-پەیجی فەیسبووک– بەشی عەرەبی – 593 هەزار بینەر
بۆ بینینی لینکی پۆستەکە، کلیک بکە.
٣- پەیجی فەیسبووک– بەشی عەرەبی – 220 هەزار بینەر
بۆ بینینی لینکی پۆستەکە، کلیک بکە.
٤- پەیجی فەیسبووک – بەشی کوردی – 165 هەزار بینەر
بۆ بینینی لینکی پۆستەکە، کلیک بکە.
٥- پەیجی ئینستاگرام – بەشی عەرەبی – 158 هەزار بینەر
بۆ بینینی لینکی پۆستەکە، کلیک بکە.
٦-پەیجی ئینستاگرام – بەشی کوردی – 51 هەزار بینەر
بۆ بینینی لینکی پۆستەکە، کلیک بکە.
٧-پەیجی تیکتۆکی ئەربیل لایف – بەشی کوردی – 158 هەزار بینەر

