د. بەهات حەسیب قەرەداغی، میوانی ئەمجارەی بەرنامەی (لۆ هەمووان)ی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف بوو، رەخنەی توندی لە میدیای کوردی گرت و گوتی: “کەموکوڕی میدیای کوردی بوەتە دەرد و پەتا بۆ کۆمەڵگە”.
رووی رەخنەکانی لە پێشکەشکاران کرد و دەڵێت: ” ئێستا پێشکەشکارێک ئەگەر قسەی ڕەق نەکات، ئەگەر ژمارەی پرسیارەکانی لە وەڵامەکان درێژتر نەبن، ئەگەر پێشکەشکارێک میوان بێزار نەکات، وەک خۆیان دەڵێن؛ ئەوە پێشکەشکارێکی باش نییە، ئەمە لە کاتێکدا هیچ پەیوەندی بە میدیاوە نییە”.
د. بەهات، وەک مامۆستای زانکۆ لە بەشی میدیا میوانی بەرنامەی ئەمجارەی لۆ هەمووانی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل بوو، بەرنامەکە لەلایەن ئارام ئەبوزێد پێشکەش دەکرێت.