خەڵکێکی زۆر ڤیژن پڕۆی ئەپڵ(چاویلەکەکەی ئەپڵ ) دەگەڕێننەوە
نوسینی || ڕێباز ئەحمەد
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ هەر بەرهەمێکی ١٤ ڕۆژ دەداتە کڕیار تا بەرهەمەکە بگەڕێنێتەوە و لەبەرامبەردا پارەکەی بۆ بگەڕێننەوە.
خەڵکێکی زۆر لەم چەند ڕۆژە دەستیان کردووە بە گەڕاندنەوەی ڤیژن پڕۆ ، کە پێشتر بە ٣٤٩٩ دۆلار کڕیویانە.
هۆکارەکانی گەڕاندنەوەی بەرهەکە:
– سەر ئێشە
– سەرگێژبوون
– ناهاوسەنگی لەش بەهۆی دابەشبوونی قوڕسایی ئامێرەکە لەبەشی پێشەوەیدا
– وشکبوونی چاو و سووربوونەوەی زۆر
– گرانی نرخەکەی
– نەبوونی ئەپلیکەیشنی زۆر
– پڕنەکردنەوەی پێداویستی بەکارهێنەر تایبەت لەبواری کۆدینگ
خەڵکانێکی زۆریش کە یوتیوبەر و بەناوبانگن هەر لە سەرەتاوە مەبەستیان بووە بەرهەمەکە نمایش بکەن و چەند ڤیدیۆیەکی پێ تۆمار بکەن و پاشان بیگەڕێننەوە.