دوای وەستانی ماوەیەکی کاتی فەیسبوک و ئینستاگرام ، میسنجەر ، لە ئێستادا زۆربەی خەڵک گەڕانەوە سەر ئەکاونتەکانیان.
ئامادەکردنی || ڕێباز ئەحمەد
کێشەکەی مێتا لە سەرانسەری جیهان بوو و لەم ماوە کەمەدا سەتان هەزار ڕیپۆرت بەرزکراوەتەوە.
دواتر مێتا ڕایگەیاند کە ‘کێشەیەکی تەکنیکی” بووە هۆی ئەوەی خەڵک بەزەحمەت دەستیان بگات بە ئەکاونتەکانیان .
باشە ماڕک یاخود بڵێین مێتا چەندی زیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەم “ کێشە تەکنیکەوە” ؟
بەپێی زانیاری سایتی CBN کۆمپانیای مێتا کە ماڕک زوکەربێرگی دامەزرێنەری فەیسبووک سەرۆکایەتی دەکات،
٪١.٥ بەهای لەدەستدا بە دابەزینی پشکەکانی بەهۆی ئەوەی کە بەشێک لە بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهاندا نەیانتوانیوە بچنەوە ناو ئەکاونتەکانیان.
ئەو بڕە پارەی مێتا لە دەستی داوە یەکسانە بە ١٨ ملیار دۆلار.
ماڕک زوکەربێرگ خاوەنی ٪١٣.٦ ی پشکەکانی مێتایە ، تەنها لە دابەزینی بەها بە نزیکەیی ٢ ملیار و نیو دۆلاری زەرەر کردووە.
ئەی باشە چی دەربارەی ڕێکلامەکان؟
وەک دەزانن کۆمپانیاکەی مارک زوکەربێرگ بڕێکی زۆر و تا ڕادەی خەیاڵی داهاتی ڕێکلامیهەیە و پارەیەکی زۆری دەست دەکەوێ لە ڕێکلامەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام.
بۆ ئەوەی بزانین چەندی لە دەست داوە(زەرەر کردووە).
با داهاتی ڕێکلامەکانی کۆمپانیای مێتا وەرگرین :
مێتا بڕی ٣٨.٧ ملیار دۆلاری لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستهێناوە، مانای ئەوەیە لە ماوەی ٩٢ ڕۆژدا کۆمپانیاکە ئەوەندە داهاتی هەبووە و بۆ هەر ڕۆژێک داهاتی نزیکەی ٤٢٠ ملیۆن دۆلار بووە.
وردکردنەوەی ئەو پارەیە بۆ کاتژمێرێک نزیکەیی ١٧.٥ ملیۆن دۆلار دەکات و بە نزیکەیی ٢٩٢ هەزار و ١١٩ دۆلار لە خولەکێکدا.
ئەگەر مێتا بە نزیکەیی هەمان بڕە پارە لە داهاتی ڕیکلامەکانیدا بەدەستبهێنێت وەک لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا وەرگرین، ئەوا ماڕک و مێتا سامانێکی زۆریان لە دەستداوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز نوسیویەتی کە نزیکەیی ٢ کاتژمێر فەیسبوک و ئینستاگرام وەستاون.
ڕۆژنامەی گاردیانیش نوسیویەتی یەک کاتژمێر و نیو وەستاون.
با ئێمە یەک کاتژمێر و نیو وەرگرین :
بۆ یەک کاتژمێر و نیو مێتا بە نزیکەیی ٢٦ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری زەرەر کردووە.