لە ۲٥ی نیسانی ۲۰۲٤، هەژدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلی پەکین (ئۆتۆ چین ۲۰۲٤) کرایەوە ، و ئۆتۆمبێلی شێری خێزانی تیگۆ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش نیشان درا
شێری لە پێشانگاکەدە لەژێر ناونیشانی “وزەی نوێ، ئیکۆی نوێ، سەردەمی نوێ” بەژدار بوو هەروەها لە ماوەی نمایشەکەدا، چیرۆکی براندی خێزانی تیگۆ پێشاندرا ،کە تیشک دەخاتە سەر فەلسەفەی سەرەکی “لەگەڵ تۆدا، پاسەوان بۆ خۆشەویستی”.
سەرنجی بەرچاوی ئامادەبوانی ڕاکێشا، بەتایبەتی بەهۆی چەمکە بەرچاوەکانی دیزاینی “داگیرکردن” و “پاسەوان”
لە پێشانگاکەدا شێری دوایین دەستکەوتەکانی خۆی لە بواری وزەی نوێدا نیشان دا.
چیرۆکی براندی خێزانی شێری تیگۆ لە ساڵی ۲۰۰٥ دەستی پێکرد بە ناساندنی یەکەم ئۆتۆمبێلی تیگۆ ئێن سی ڤی
زنجیرەی تیگۆ ناسنامە و ستایشی جیهانی بەدەستهێناوە بەهۆی کوالێتی بێوێنەی نمایشکردن و دیزاینیەوە. ئەمڕۆ، لەنێو سەردەمی نوێدا، خێزانی تیگۆ دەست بە گەشتێکی نوێ دەکات بە ڕێبەرایەتی فەلسەفەی سەرەکی “لەگەڵ تۆدا، پاسەوان بۆ خۆشەویستی”، لەگەڵ پابەندبوون بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی لێخوڕینی زیرەکتر، سەلامەتتر و دۆستی ژینگە بۆ هەموو بەکارهێنەرێک
.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێز ژوو شاودۆنگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شێری نێودەولەتی
” بیر لە گەشتە ٢٠ ساڵەکەی خێزانی تیگۆ دەکاتەوە وتیشک دەخاتە سەر تەرخانکردنی نەگۆڕی مارکەکە بۆ پەرەسەندن و داهێنانی بەردەوام . بەڕێز ژوو جەختی لەوە کردەوە کە زنجیرەی تیگۆ زۆر پەسەندکراوە لەلایەن ئەو خێزانانەوە کە ئەولەویەتی پێشکەوتنی پیشەیی و خۆشەویستەکانیان دەدەن. ئەم بەکارھێنەرانە بە بەردەوامی هەوڵ دەدەن بارودۆخی ژیانێکی باشتر بۆ خێزانەکانیان دروست بکەن، ڕۆحی دروشمی خێزانی تیگۆ لەخۆدەگرن”:
یەکەم نمایشی جیهانی تیگۆ ٩ کارەبایی
تیگۆ ٩ کارەبایی نویترین ئەندامی خێزانی تیگۆیە کە لە پێشانگاکەدا نمایشکرا بۆ یەکەم جار کە ئەمەش یەکێکبوو لە ساتە دیار و سەرنجڕاکێشەکانی ئەو ڕۆژە
تیگۆ٩ کارەبایی وەک مۆدێلی سەرەکی لە خێزانی تیگۆ دانراوە، کە سەرکردەیەکی نوێیە لە بواری دەوڵەمەندی و تەکنەلۆژیادا. سەجدین عوسمانسێڤیچ، بەڕێوەبەری دیزاینکردنی تیگۆ، تیشک دەخاتە سەر ئیلهامی دیزاینەکەی پشت زنجیرەی تیگۆ ۹، کە لە دوو بیرۆکەی سەرەکی وەرگیراوە: “داگیرکردن” و “پاسەوان.” ئەم چەمکانە ناوەڕۆکی داگیرکەر لە دیزاینی دەرەوە و دڵنیایی و پارێزراوی لە ناوەوە نیشان دەدەن کە تێکەڵەیەک لە بینینی مارکە و داهێنانی داهێنەرانە نیشان دەدات..