لە کۆڕێ بە هۆی باران بارینەوە دیوارێک دەڕوخێک لەو کاتەی کە چوار کەس بەوێدا تێپەڕدەبن و دەکەونە ژێردیوارە روخاوەکە.
ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێککەوتی ١ی ٥ی ٢٠٢٤ لە کاتی تێپەڕبوونی چوار ئافرەت لە لای دیواری قەبرستانێکی شاروچکەی کۆڕێدا، بەهۆی بەهێزی ئاوی بارانەوە لەو کاتەدا دیوارەکە بەسەر ئەو چوار هاوڵاتییەدا دەڕوخێت و دەکەونە ژێر دیوارەکەوە،
هاوڵاتییەک بەناوی هەڵمەت عەبدوڵڵا کە لەو کاتدا بەوێدا تێپەڕبووە و ئەو دیمەنەی بینیوە بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند: کە بە چاوی خۆم بینی بۆیە زۆر خێرا رۆیشتین لەگەڵ هاوڕێیەک لۆ یارمەتی دانی ئەو ئافەتانە، بەزۆر توانیمان دەریان بێنین لەژێر دیوارەکە سوپاس لۆ خوا سەڵامەتبوون بەڵام تەنانەت نەشیان دەتوانی لەسەر پێ بوەستن پێم واییە بەشێکی جەستیان شکاوە لۆییە هەر زوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوەمانکردن ئیتر ئاگام لێیان نەما.
بە پێی دواین زانیاریی تەندروستی پیرمام یەکێک لەو ئافرەتانە گیانی لەدەستداوە.