ئەمڕۆ بەیانی لەناو بازاڕی شاری هەولێر تەقە لەکەسێک کراو کوژرا، لەو بارەیەوە ئاسایش ڕوونکردنەوەی دا.
ڕونکردنەوە..
لەڕوداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاوڵاتی (ادریس اسعدوک صالح ) لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ع ، س، أ) کوژرا،دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکە خۆی ڕادەستی
هێزەکانی پۆلیس کرد
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٥/٥