لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 40 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانی گەورەی هەولێر جێبەجێ کرا.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لە پێگەی فەرمی پارێزگاکە لە فەیسبووک رایگەیاند: “له روانگهی ئەوەی گۆڕستانی گەورەی شار بهشێكه له مێژووی دێرینی هەولێر، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 40 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانی گەورەی هەولێر ئەنجام درا”.
پرۆژەكه پێکهاتووە لە زیادكردنی رێژهی سهوزایی و چاندنی نهمامی تایبهت، نۆژهنكردنهوهیهكی گشتی و بۆیەکردنی دیواری پێشەوەی گۆڕستانەکە.
هەروەها دروستکردنی باخچەیەک و پارکێک تێیدا و سەرباری بێهارتۆنکردنی مەمشاکانی ناو گۆڕستانەکە و شوێنی رێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتییانی لە خۆی گرتووە.