پاش ماوەیەک وەستان بەهۆی کێشە داراییەکانەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور لە هەولێر دەستی بە کارکردنەوە کردووە.
ئەم پڕۆژەیە کە لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە گوژمەی ٦٤٨ ملیۆن دینار تەرخان کرابوو، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت.
پڕۆژەکە بریتییە لە:
- بڕینی ٤٦،٠٠٠ مەتر دووجا
- تێکەڵەی جۆری A بە ڕووبەری ٣٨،٠٠٠ مەتر دووجا
- فەرشکردنی چەگلی شکاو بە ڕووبەری ٢٢،٠٠٠ مەتر دووجا
- دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی ١٢٠ سم و درێژی ١،٣٥٠ مەتر
- دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی ٧٥ سم و درێژی ٦٠٠ مەتر
چاوەڕوان دەکرێت هەزار خێزان سوود لەم پڕۆژەیە وەربگرن کە دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە ناوچەکەدا.