بەنداوی ئاقووبان لە سنووری قەزای شەقڵاوە بە تێچووی 8 ملیار و 960 ملیۆن دینار تەواو کراوە.
ئەم بەنداوە لەسەر ڕووبەری 400 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە و بەرزییەکەی 31 مەترە، توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن و 600 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوەکە چەندین ئامانجی هەیە، لەوانە پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، گەشتیاری، پەروەردەکردنی ماسی و ئاودێری. هەروەها گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگرتن لە ڕوودانی لافاو و زیانگەیاندن بە ناوچەکە.
ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک بەنداوی گەورە، مامناوەند و بچووک کە لە پارێزگای هەولێر دروستکراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
بەنداوەکانی چەمرگە و شەوگێڕیش تەواو کراون،چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بەنداوەکانی گۆمەسپان و بەستۆڕەش تەواو بکرێن.