بە فەرمانێکی راستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگە بە دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو دەدرێت لە کەرتی باغلومنارە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە ڕێگە بدرێت بە خاوەن زەوییەکانی کەرتی باغلومنارە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان.
بەپێی ئەم بڕیارە، خاوەن زەوییەکان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش بکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان و وەرگرتنی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو لەسەر زەوییەکانیان بەپێی کۆمەڵێک مەرج و رێنماییەکی تایبەت.
ئەم هەنگاوە چارەسەرێکی گرنگە بۆ کێشەی نیشتەجێبوون لە ناوچەکە و دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێت بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی زەوین لە کەرتی باغلومنارە تا بتوانن خانووی خۆیان دروست بکەن.