پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە (REAL ESTATE INVEST EXPO 2024) دەکرێتەوە. لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 280 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداری دەکەن و نوێترین پرۆژە و بەرهەمەکانیان پیشان دەدەن.
بەمەبەستی پیشاندان و خستنەڕووی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئەو کەرەستانەی تێیدا بەکار دێن، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 2024/10/29 لە هەولێر بە بەشداریی چەندان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی پێشانگەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر بۆ کەرتی خانووبەرە بکرێتەوە.
پێشانگاکە بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
پێشانگاکە، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و ژمارەیەک لە کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بازرگانان و پیاوانی کار، لە پێناو بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنی ناوخۆیی و بیانی بۆ وەبەرهێنان و خستنەڕووی بەرهەمەکانیان و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی کۆمپانیای لۆیال شۆ بۆ ڕێکخستنی پێشانگا و کۆنفرانس، پێشانگەی (2024 EXPO INVEST ESTATE REAL) دەکرێتەوە.
لە پێشانگاکەدا، زیاتر لە (280) کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداری دەکەن بۆ نمایشکردنی نوێترین پرۆژەکانییان.هاوکات، کۆمپانیای عقارات حاجی سەلام بۆ جاری پێنجەم وەک یەکێک لە سپۆنسەرەکان بەشدارە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی خانووبەرە Invest Expo لە شاری هەولێر دەکات.