بە بەشداری زیاتر لە 260 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە.
سبەی سێشەممە 2024.10.29 بە بەشداریی زیاتر لە 260 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە 15 وڵاتی جیاواز، پێنجەمین پێشانگەی نێوەدەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە.
پێشانگاکە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکوو ٧ـی ئێوارە بەردەوامی دەبێت.