ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
ئەمڕۆ شەممە 11\10\2025، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە شاری هەولێر دانرا کە بە تەواوبوونی ئەم شەقامە قەرەباڵغی ڕێگای هەولێر – پیرمام، هەولێر – بەحرکە تا ڕادەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە.
ئەم شەقامە 60 مەترییە کە هەردوو شەقامی خێرای 120مهتری و شەقامی 150 مهتری لە نێوان گوندی ئارام1 و شاری ئاتکۆنز لە نزیك كهڕك بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و بە گوژمەی ( 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
جێگای باسە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو شەقامەش یەکێکی دیکەیە لەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە سنووری پارێزگاکەمان ئەنجامدەدرێت، رێگایەکی نوێیە و هەردوو شهقامی خێرای 120مهتری و شهقامی 150مهتری و ههرسێ ڕێگه سهرهكی، ڕێگهی ههولێر – بهحركه، ههولێر – پیرمام، ههولێر – كۆیه، بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە 150 ڕۆژ ( 15 ) مانگە، لە 25% ی پڕۆژەکە دەستیپێکراوە و تەواوبووە، و کۆمپانیایی جێبەجێکاریش بەڵێنیان داوە، کە لەو ماوەی دیاریکراوی خۆیدا زووتر پرۆژەکە تەواو بکەن.