کەمپینی پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر بەردەوامه ، ڕۆژانە هاوڵاتییان هاوکاری و کۆمەک دەگەیەننە ئەو دەزگا و لایەنانەی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی هاوکاریەکان دەکەن .
زیاتر لە هەفتەیەکە بە گڕوتینێکی زۆرەوە چەند دەزگا و رێکخراوێک سەرپەرشتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری دەکەن لۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەدیاریکراوی کەمپینی پارێزگای هەولێر ، دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر ، رێکخراوی بەختەوەی ، کەمپینی قەزای بنەسڵاوە لەژێر چاودێری قایمقامی قەزاکە ، و چەندین لایەن و کەسایەتی دیاری کوردستان پاڵپشتی ئەو کەمپینانە دەکەن لۆ ئەوەی بە هەموو لایەک بتوانن هاوکاریەکان بگات دەست کوردانی ڕۆژئاوا .
لە هەموو کەمپینەکان هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان بە کەلوپەل و پێداوستی جۆراوجۆر بەشدارن وەک : دەرمان ، خواردن و خواردنەوە ، شیری منداڵان ، جل و بەرگ و پارە ، لۆ ئەوەی کەمێک ئاسانکاری بکەن بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ، کە لە ئێستا دا لە دۆخێکی نا ئاسایی جەنگ و برسیەتی دان .
لە ئێستادا کەمپینەکان بەردەوامن دوێنێ یەکشەمە ۲٦/۱/۲۰۲٦ کەمپینی دەزگای میدیایی ڕووداو کۆتایی هات ، ئەمڕۆ بەیانی ئەو هاوکاری و کۆمەکانەی کۆیانکردبوەوە ، کە پێک دێت لە (٨۰ ) بارهەڵگر دەستیان بەناردنی کرد لۆ ڕۆژئاوای کوردستان .
ئامادەکردنی: عەبدڵڵا زرار

