ئەربیل لایف – هەولێر
ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پارەی کەڵەکەبووی پێش بەرنامەی ڕووناکی بە شێوەی بەشەپارەی درێژخایەن بۆ هاوبەشان بەردەست دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سنوورێکی دیاریکراوی مانگانە بۆ کارئاسانیی هاوبەشان دادەنرێت، بە ئامانجی ئەوەی ڕەوتی پارەدانەکە بۆ هەمووان ئاسانتر بێت. هاوکات وەزارەتی کارەبا ڕوونیشی کردووەتەوە کە هاووڵاتییان بۆ زانیاریی زیاتر و هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (١٩٩٢)ـەوە بکەن.

