لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕاسپێراون بە پێدانی (٦) نمرەی بڕیار بە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و ڕەچاوکردنی دۆخی ئەو قوتابییانەی کە لە تاقیکردنەوەی تمهیدی بەشداربوون، وە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کە ئەمانیش هاوشێوەی قوتابییانی ئاسایی نمرەی بڕیار بیانگرێتەوە، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی ڕاسپاردووە بە پێدانی (٦) نمرەی بڕیار بە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی.