لە گەڕی 26ی خولی نایابی کوردستان، یانەی ئاکرێ توانی شکست بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر بهێنێت و ڕیزبەندی یەکەمی خولەکەی گرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.24، لە گەڕی 26ی خولی نایابی کوردستان، یانەی ئاکرێ لەنێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری کرد.
یانەی ئاکرێ، لە یارییەکی بەهێزدا توانی بە 3 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر وەربگرێت.
“ئاکرێ بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گرتووە.”
لە هەمان کاتدا، سێ یاری تر لەم گەڕەی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، کە ئەنجامەکانیان بەم شێوەیە بوو؛
ئارارات 0 – 0 چوارقوڕنە
سیروانی نوێ 2 – 2 سەیدسادق
دەربەندیخان 2 – 1 سۆران