پارێزگارى هەولێر بڕیارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە رسووماتی خۆڵ و خاشاکى بۆ بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی لەنگە پەسەندکرد.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر ئەمڕۆ یەکشەمە 2024.3.24، ڕایگەیاند، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە رسووماتی خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسەندکرد.
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت.
پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاشکرایکرد، لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر لە 2024.3.6، سەربارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بڕیاردرا، بەلێخۆشبوونى (یەک ساڵ) لە کرێى ساڵانە و (6 مانگ) لێخۆشبوون لە ڕسووماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە، کە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.
لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.