ڕێژەی زۆری ئەو مەترسییە تەنها لە یەک شوێنی شاری هەولێر ئەو رێژەبەرزە تۆمارکراوە ئەمیش لە نزیک نزیک مەیدانی ئاژەلان (کانی قرژالە) وەبوە.
لەو بارەیەوە د. هێدی جەمال مامۆستای زانکۆ لە هۆڵەندا دوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی سالانەی تایبەت بە تازەترین تەکنیک و داهێنانەکانی بواری زانستی هەستکردن لەدورەوە ناسراو بە Whispers لە وولاتی یۆنان – ئەسینادا نوسیوویەتی:
ئێمە لەکوێ دا خەوتوین !
ماوەی دوو رۆژە بەشدارم لە کۆنفرانسی سالانەی تایبەت بە تازەترین تەکنیک و داهێنانەکانی بواری زانستی هەستکردن لەدورەوە ناسراو بە Whispers لە وولاتی یۆنان – ئەسینا.
لە یەکێک لەو بابەتانەی کە پێشکەش کرا لە لایەن یەکێک لە ئەندازیارەکانی JPL کە کورتکراوەی تاقیگەی جێت پاڵنەرە، و دامەزراوەیەکی ناسا یە .
لە بابەتەکەدا باسی لە تازەترین جۆری ئەو مانگە دەستکردانە دەکرد کە لە هەلدراونەتە ئاسمان و هەریەکیکیان لە بواریکی جیادا کاردەکا . ئەو باسی یەکیک لەو مانگە دەستکردانە کرد کەوا چاودێری بلاوبونەوەی گازی میسان دەکەن لە سەر ئاستی جیهان .
ئەوەی جێگای سەرسورمان بوو نموونەیەکی لەسەر بەرزترین رێژەی بلاوبوونەوەی گازی میسان دا لە شاری هەولێر لە رێکەوتی ٢٦-٤-٢٠٢٣ کە رێژەکەی گەیشتۆتە 3470 ppm کە ٣ هیندەی ئەو بڕەیە کە لە زۆربەی وولاتان دیاری کراوە وەک ئاستی مەترسی دار.
ئەوەی جیگەی سەرنجە تەنها لە یەک شوێنی شاری هەولێر ئەو رێژەبەرزە تۆمارکراوە کە ئەویش نزیک مەیدانی ئاژەلان – کانی قرژالەیە ( تەماشەی نەخشەی هاوپێچ بکە)
بەراستی ئەمە جێگەی مەترسیەکی گەورەیە کە بێ ئاگایی حکومەت و لایەنی پەیوەندی دار دەردەخات کە بەهیچ جۆریک هۆشیاری ئەو بابەتە نین .
تێبینی: ئەوەی کە لەم داتایە ئاماژەی پێدراوە پشتبەستوە بە پێشکەوتوترین تەکنیک و تەکنەلۆجیای بەکار هاتو بۆ دەستنیشان کردنی گازی میسان ، بۆیە هەلەی تیدانیە و تەنها ئەوەیە کە پشت بەستوە بە داتای یەک رۆژ بۆیە من پێم وایە ئەو رێژە بەرزە دەکریت لەگەل جولەی هەواو بگوازریتەوە بۆ ناو شار . بە واتایەکی دی ئەگەر داتایەکی دیکە بەکارهاتبا لە دوای ئەو رێکەوتە دەکری ئەو رێژە بەرزە لەسەر شاری هەولێر تۆمارکرابا . بێگومان بە پیی ئاراستەو خێرایی با.