رۆژووگرتن چەندین سوودی جیاوازی هەیە، لەخوارەوە باس لە چەند سوودێکی تەندروستیی دەکەین.
•ڕزگارکردنی جەستە لە ژەهرەکان و کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
•کەمکردنەوەی چەوری هەڵگیراو لە جەستەدا؛ کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە قەڵەوی زۆر.
•بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.
•ئاسوودەیی هەرسکردن.
•چاککردنەوەی لەش لە هەوکردن و حەساسیەت.
•پشوودانی پەنکریاس، ئەمەش ئاستی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە.
•کەمکردنەوەی ئاستی پەستانی خوێن.
•زیادکردنی خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە خۆراکە دەستکردەکان، ئەمەش خووی تەندروستی باش بەرەوپێش دەبات.
•چارەسەرکردنی کێشەکانی ئالوودەبوون.
•پاراستنی لەش لە گرێ شێرپەنجەییەکان.
•چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست.
•خۆپاراستن لە نەخۆشی زراو.
•کەمکردنەوەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک.