لیژنەی ئامادەکاری مۆندیالی ٢٠٣٠ لۆگۆی فەرمی پاڵەوانێتییەکە ئاشکرا دەکات، کە لە وڵاتی مەغریب و ئیسپانیا و پورتوگال بەڕێوەدەچێت. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە سەرووی لیستی باڵیۆزی پاڵەوانێتییەکەوە دێت.
فیدراسیۆنی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانیی (فیفا) پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مەغریب و ئیسپانیا و پورتوگال میوانداری مۆندیالی ٢٠٣٠ دەکەن، یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٣٠ لە ئیسپانیا یان مەغریب بەڕێوەدەچێت.
لۆگۆی پاڵەوانێتییەکە بە هێماکانی نوێنەرایەتی خۆر و دەریا و تۆپی پێ بە ڕەنگی ئاڵای سێ وڵاتەکە هاتووە، هەروەها دروشمی “یالا ڤامۆس” وەک لۆگۆی سەرەکی بۆ پاڵەوانێتییەکە بە زمانەکانی عەرەبی و ئیسپانی هەڵبژێردرا.
ئەنتۆنیۆ لارانجۆی پورتوگالی، ڕێکخەری فایلە هاوبەشی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکە، گوتی: “ئێمە داب و نەریتی جیاوازمان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونە کە بەیەکەوە کاری هاوبەشی زۆرمان هەیە لەو جیاوازییانەی کە ڕەنگە بیدۆزینەوە”.
هەروەها بڕیاردرا کە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە تەنها لە وڵاتی مەغریب یان ئیسپانیا بەڕێوەبچێت، پورتوگال لە یاریگاکە دوورخراوەتەوە، چونکە هیچ یاریگایەک لەو وڵاتەدا نییە کە لانیکەم ٨٠ هەزار کورسی لەخۆبگرێت.
هەروەها ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەلڤارۆ مۆراتا، ئەندرێس ئینێستا، لویس فیگۆ، نورەدین نایبەت، ئەچرەف حەکیمی، یاسین بۆنۆ، ئیمانوێل ئەدیبایۆر وەک باڵیۆزی پاڵەوانێتییەکە پشتڕاستکرایەوە.