لەخولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر میوانداری یانەی کەرخ دەکات، یارییەکە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
سبەی، لەگەڕیی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاتژمێر 7ـی ئێوارە، یانەی هەولێر لەنێو یاریگای فرەنسۆ هەریری، دووەم یاریی خۆی لەژێر سەرپەرشتی حەیدەر عەبدولئەمیری راهێنەر بەرانبەر یانەی کەرخ ئەنجام دەدات.
لەیاریی رابردوودا هەولێر بەرانبەر نەورۆز یەکسان بوو.
هەولێر و کەرخ, لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەنجامەکانییان باش نییە.هەولێر بە کۆکردنەوەی 13خاڵ لە ریزبەندی 14دێت، لە بەرانبەردا کەرخ 12خاڵی هەیە و ریزبەندی 16ـی خولەکەی گرتووە.