یانەی ئاکرێ شکستی بە یانەی هەولێر هێنا و سەیدسادق بەرانبەر سیروانی نوێ براوەبوو. هەردوو یانەکە خۆیان گەیاندە قۆناخی پێش کۆتایی جامی کوردستان.
زیرەک میهری – ئەربیل لایف
ئەمرۆ سێشەممە 2024.2.20، لە قۆناخی هەشتی جامی کوردستان دوو یاریی گرنگ ئەنجامدرا، لە یاریی یەکەمدا، یانەی ئاکرێ لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی هەولێری کرد و لە کەشوهەوایەکی باراناویدا توانی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک شكست بە هەولێر بهێنێت. ئیسحاق مینسا، دوو گۆڵەکەی ئاکرێ و تاکە گۆڵەکەی هەولێریش، ئەرکان ئەمیر تۆماریکرد.
لەیارییەکی تردا، یانەی سەیدسادق رووبەڕووی یانەی سیروانی نوێ بووەوە و بە گۆڵێكی یاریزان هەڵوێست کەمال، یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتوو.
سبەی، کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ، دوو یاریی دیکە لە قۆناخی هەشتی جامی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
زاخۆ لەنێو یاریگای خۆی رووبەڕووی چوارقورنە دەبێتەوە و پێشمەرگەی هەولێریش میوانداریی هەندرێن دەکات.