تیپی تۆپی پێی فێرگەی ئاگرین، بەشداری خولی فێرگەکانی شاری هەولێری کرد، توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و نازناوی خولەکەی بەرزکردەوە.
فێرگەی ئاگرین، ئەو تیپەی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف سپۆنسەری جل و بەرگ و بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانی دەکات، بەشداری لە خولێکی یاریی تۆپی پێی بەناوی خولی فێرگەکان کرد، کە بۆ هەشت فێرگەی شاری هەولێر رێکخرابوو، توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و نازناوی خولەکە بەناوی خۆیەوە بکات.
هێرش سەفەر عەزیز، راهێنەری فێرگەی ئاگرین لەبارەی بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە بە ئەربیل لایفی راگەیاند: “بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە زیاتر وامان لێ دەکات بەردەوامی بە فێرگەکەمان بدەین و یاریزانان پەرەی زیاتر بە تواناکانیان بدەن”.
راهێنەری فێرگەی ئاگرین، ئاشکرایکرد، ئامانجی سەرەکی فێرگەکە پێگەیاندنی یاریزانانە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی پڕشنگداریان هەبێت و بگەن بە خولەکانی کوردستان و عێراق.
لە یاریی کۆتایی خولەکە، فێرگەی ئاگرین بە درێسی نوێ و لۆگۆی ئەربیل لایف یارییەکەیان ئەنجام دا، کە بۆ دووەم جارە درێس بۆ فێرگەکە دابین دەکرێت.