هونەرمەند ئەیاس سایب نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی”جانیاتە”ی بڵاو کردەوە.
ئامادەکردنی: ئاسۆ ئەحمەد
ئەم گۆرانییە لە تێکستی ئاکام ئاکرێییە و دەرهێنانی ئالان حوسێنە، کاری موزیکی لەلایەن سیداد قادریەوە بۆ کراوە، ڤیدیۆ کلیپەکەی لە شاری سۆران وێنەگیراوە.
هونەرمەند ئەیاس سایب لە دایکبووی گوندی بارزانە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.
ماوەی ساڵێکە دەستی بەکاری هونەری کردووە خاوەنی سێ ڤیدیۆ کلیپیە، سەرەتا بە گۆرانی “تۆ هەموو دونیامی” دەستی پێکرد، دواتر دووەم گۆرانی بەناوی “شێتە”ی بڵاوکردەوە، سێیەم گۆرانیشی بەناوی “جانیاتە” یە، کە تازە بڵاوی کردۆتەوە و پێشکەشی هەوادارانی کردوە.