بەشی: زانکۆی سەلاحەدین

زانکۆی سەلاحەدین بەشێكی نوێی بە ناونیشانی “ وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی “کردەوە سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند، بەشی ” وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی” لەسەرڕاسپارەدەی “ پ.د.کامەران یونس محمد ئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە فەرمانی زانكۆیی ژمارە (7768) لە 14/5/2005 ئاماژە بۆ نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە: (8220) لە رێكەوتی: (27/4/2025) كرایەوە. لەم بەشە جەخت دەكرێتەوە لە سەر ئامادەكردن و ڕاهێنانی وتاربێژی سەركەوتوو لە گوتاری ئایینی و شارەزا لە ڕاگەیاندن بە جۆرێكپارێزگاری لە برایەتی و پێكەوەژیان لە نێو كۆمەڵگە و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بکات. تێكەڵكردنی گوتار و وتاری ئایینی بە ڕاگەیاندن هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەكی گشتیپەیوەندی پتەویان هەیە لە گەڵ وتاری ئاینی و وتاری ڕۆژی هەینی هەیە و گرنگە مامۆستای ئایینی ئاشنا بێت بە ڕاگەیاندن و چۆنییەتیكاركرن لە گەڵی و خۆپاراستن لە هەواڵی نادروست و كاریگەربوون بە سایتە ساختەكان. لە ئێستادا كەسانێكی ناشارەزا لە ئایین و دوور لە پسپۆریەكانی زانستە ئیسلامیەكان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەرنامەی ئایینی پێشكەشدەكەن، یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گوتاری ئاینی ئاڕاستە دەكەن، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە دروست دەكات، ئەمبەشە زانستییە دەكرێت وەك بەشێك لە چارەسەر بۆ ئەم كێشانە تەماشا بكرێت. ئەم بەشە زانستییە هەموو ئەم بابەتانە و زیاتریش لەخۆ دەگرێت بۆ دواڕۆژێكی پڕشنگدار لە گوتاری ئاینی لە هەرێمی كوردستان. مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن له‌ به‌شى” وتارخوێنى و ڕاگه‌ياندنى ئايينى”له‌ كۆلێژى زانسته‌ ئيسلامه‌كان پێشكه‌شكردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى (نێر) و (مێ) ده‌بێت. ده‌رچووانى لقه‌كانى (وێژه‌يى و زانستى و ئاماده‌يى ئايينى و په‌يمانگاى ئه‌زهه‌ر و په‌يمانگاى پێش نوێژ و ووتار خوێنى) مافى پێشكه‌شكردنيان هه‌يه‌. نابێت له‌ (30) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى ڕاسته‌وخۆ، له‌ (40) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى پاڕاڵێل. ڕيژه‌ى( 40 %) بۆ ده‌رچووانى لقه‌كانى (وێژه‌يى و زانستى) بێت. ڕێژه‌ى ( 60 %) بۆ ده‌رچووانى لقى ئاينى و په‌يمانگاى پێش نوێژ و وتارخوێنى بێت. پێشكه‌شكردنى له‌ رێگه‌ى وه‌رگرتنى فۆڕم ده‌بێت له‌ تۆمارى كۆلێژ به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت قوتابى ده‌بێت سه‌ردانى كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كانبکات. مه‌رجه‌ قوتابى پێشكه‌شكار له‌ تاقيكردنه‌وه‌ وچاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت و پێشكه‌شكارانى لقه‌كانى وێژه‌يى و زانستى ده‌بێت زانكۆڵاينيش پڕبكه‌نه‌وه‌. قوتابى ده‌بێت فۆڕمى وه‌رگرتن له‌ ماوه‌ى سێ رۆژ  بگه‌ڕێنيته‌وه‌ بۆ كۆلێژ. دواكات بۆ پێشكه‌شكردن  10/8/2025 ده‌بێـت. ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن له‌  12/8/2025 رۆژى سێشه‌ممه‌ له‌ كات ژمێر    (9) به‌يانى ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ له‌ 13/8/2025 رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر (10) به‌يانى ئه‌نجام ده‌درێت.…

زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ ـ ٢٠٢٦، “ ٤٢٥ “ کورسی بەکالۆریۆسی خۆڕایی پێشکەشی قوتابییانی  نێودەوڵەتیکردووە. سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند؛ لەسەر ڕاسپاردەی ‘ پ.د.کامەران یونسمحمدئەمین’ سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ،  “ ٤٢٥ “ کورسی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بە قوتابییانیوڵاتانی دەرەوە کراوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ. زانکۆی سەڵاحەدین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان. لەم بارەیەوە دوو قوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە.  زانکۆی سەلاحەدین لە ١٦ کۆلێژ و ٩٥ بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی ٢٥٠٠٠ قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنیباڵا “ دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا ٢٠٠٠ قوتابییە.

لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە رێژەی دەرچوون زیاد دەکات لە نێوان ساڵی ٢٠٢٣ تاکو ٢٠٢٤ دا ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا بەرێوبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٣ بە نزیکەی ٤٦٢٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین لە خولی٤٢ــەمین ئاهەنگی دەرچوونییان بۆ کراوە دەرچوونە. لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە ڕێککەوتی ۱۱ـی ۱٠ـی۲٠۲٤ ئاهەنگی دەرچوون لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری ئەنجام درا کە خولی ٤٣ـە مین بوو نزیکەی ٥٦٠٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین دەرچوونە. لە نێوان ئەو دوو ساڵدا رێژەی دەرچوانی زانکۆی سەلاحەدین زیادی کردووە کە نزیکەی ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەم ساڵ رێژەی دەرچوون لە زانکۆی سەلاحەدین دیاری نییە چونکە تاوەکوو ئێستا قوتابییەکان تاقیکردنەوەیان ئەمجام نەداوە. وا بڕیارە لە ناو مانگی ١٠ی ٢٠٢٥ــی ئەم ساڵ کە خولی ٤٤ــەمینە ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام بدرێت. کە هەموو کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە خۆدەگرێت. زانکۆی سەلاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە،ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر. زانکۆی سەلاحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان، تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوون، بەڵام لەوساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێر لێی جیابووەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە. ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.