لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە رێژەی دەرچوون زیاد دەکات لە نێوان ساڵی ٢٠٢٣ تاکو ٢٠٢٤ دا ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە.
سامان عەبدوڵڵا بەرێوبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٣ بە نزیکەی ٤٦٢٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین لە خولی٤٢ــەمین ئاهەنگی دەرچوونییان بۆ کراوە دەرچوونە.
لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە ڕێککەوتی ۱۱ـی ۱٠ـی۲٠۲٤ ئاهەنگی دەرچوون لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری ئەنجام درا کە خولی ٤٣ـە مین بوو نزیکەی ٥٦٠٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین دەرچوونە.
لە نێوان ئەو دوو ساڵدا رێژەی دەرچوانی زانکۆی سەلاحەدین زیادی کردووە کە نزیکەی ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە.
سامان عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەم ساڵ رێژەی دەرچوون لە زانکۆی سەلاحەدین دیاری نییە چونکە تاوەکوو ئێستا قوتابییەکان تاقیکردنەوەیان ئەمجام نەداوە.
وا بڕیارە لە ناو مانگی ١٠ی ٢٠٢٥ــی ئەم ساڵ کە خولی ٤٤ــەمینە ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام بدرێت.
کە هەموو کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە خۆدەگرێت.
زانکۆی سەلاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە،ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر.
زانکۆی سەلاحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان، تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوون، بەڵام لەوساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێر لێی جیابووەوە.
جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە. ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.