بەرێوبەرایەتی پڵان ئامار دەڵێت : لە ساڵی ٢٠٢٤ دا هەولێر یەکەمی هەرێمی کوردستانە لەرووی هێنانی ژنی دووەم.
لە ئامارێکی فەرمیدا، بەراوورد لەگەڵ ساڵی 2023, ژمارەی هێنانی ژنی دووەم لە شاری هەولێر لە ساڵی 2024, زیادی کردووە و یەکەمی سەر هەرێمی کوردستانە، بەجۆرێک 45 کەس ژنی دووەمی بەفەرمی وبەئاشکرا هێناوە، شاری دهۆک لە پلەی دووەمە و 34 کەس ژنی دووەمی هێناوە و سلێمانیش سێیەمە و تەنها 19 کەس ئەو کارەی کردووە، کەرکوک و گەرمیانیش کەس ژنی دووەمی نەهێناوە.