لە پاریس، پارک و شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەکرێت و لە هەولێریش ماڵی پاریس دەکرێتەوە.
“پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە”لە چوارچێوەی سەردانەکەى بۆ پاریس و بەمەبەستی بەشداریکردنى لەڕێورەسمى ئاهەنگى نەورۆز، لە ڕۆژی پێنجشەممە 2025.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى شارەوانی گەورەی پاریسی کرد و لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر و دابینکردنی خانوویەک تێیدا، کە وەکو ماڵی پاریس دێتە ناساند، لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی پاریس ڕاگەیاند، فەرەنسا بە چاووی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
بۆ ئەومەبەستەش بڕیار دراوە لە پایتەختی فەڕەنسا لە پاریس پارک و شەقامێک بەناوی پێشمەرگە بکرێت، گوتیشی، لەئێستادا پڕۆسەی دەنگدان لە سەرۆکایەتی شارەوەنی پاریس بەکۆتا هاتووە، لەوبارەیەشەوە هەردوولا ڕێکەوتن لە ئایندەدا بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا لە ڕێورەسمێکی شایستەدا ئەو پارک و شەقامه بکرێتەوە.