لە هەولێر مزگەتێک بە ناوی نۆ کەس کراوە، بەعس لە ڕاپەڕین نۆ کەسی لە خێزانێک شەهید کرد.
مزگەوتی نۆ شەهید دەکەوێتە گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر ، ئەو ناوە ئەوەندە جێگای سەرنجە کە زۆر جار رێبواران و ئەو کەسانەی ڕۆژانە سەردانی ئەم مزگەوتە دەکەن پرسیاری ئەوە دەکەن کە ناوی ئەو مزگەوتە لە چییەوە هاتووە ؟ ناوی ئەم مزگەوتە لە چیرۆکی شەهید بوونی بنەماڵەیەکی دیار و ناودار و خانەدانی شاری هەولێر دێ کە لە کاتی کۆرەوی بەهاری ساڵی ( 31/03/1991) بەگشتی خەڵک ڕووی لە ئێران و تورکیا دەکرد لە ترسی هێرشی سوپای بەعس وەکو خەڵک بڕیار دەدەن شار بەجێبهێڵن وەکو بنەماڵە بۆ ئەوەی نەکەونە شاڵاوی سوپای بەعس بڕیار دەدەن کە شاری هەولێر بەجێبهێڵن بەڵام لە چارەنووسی ئەوان شتێکی تر دەنووسرێت، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی ڕژێمی سەدام کردییە سەر هەولێر ، بەداخەوە لە فلکەی چواریانی کۆیە ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە بەر هێرشی فڕۆکەی جەنگییەکانی عێراقی، سەرئەنجام هەر نۆ ئەندامیان شەهید دەبن.
کە بریتین لە :
شێروان طلعت عبدالصمد نجار لە دایک بووی 1958 تەمەن 33 ساڵ.
موژدە رفعت اسماعيل توتنچی هاوسەری، لە دایکبووی 1961 تەمەن 30 ساڵ.
دیمن ابراهیم عبدالصمد لە دایک بووی 1970 تەمەن 21 ساڵ.
چیمن ابراهیم عبدالصمد 1973 تەمەن 18 ساڵ.
رهيل ابراهيم عبدالصمد 1985 تەمەن 6 ساڵ.
کاوە شێروان طلعت لە دایکبووی 1985 تەمەن 6 ساڵ.
لاوە شێروان طلعت لەدایکبووی 1986 تەمەن 5 ساڵ.
ليلا جميل محمد لەدایکبووی 1966 تەمەن 25 ساڵ.
بنەماڵەکەیان بنەماڵەیەکی دیاریی شاری هەولێرن، بنەماڵەی (حاجی طلعت نجار) بەیادی ئەو کارەساتە بريار دەدەن کە مزگەوتێک دروست بکەن لە گەڕەکی ئازادی، شەقامی پشت یاریگای هەولێر ناویان لێنا (نۆ شەهید) لە 9/9/1999.
نووسەر: محمد طلعت نورالدين الله ويردى بقال