ژیری دەستکرد دەبێتە مەترسێکی گەورە بۆ مڕۆڤایەتی بە تایبەتی هەڕەش لە زانیاری تاکە کەسی دەکات بە دەستی خۆت زانیارییەکان بە ژیری دەستکرد دەبەخیشێت دواتر بێ سوودە هاوار کردنت.
رێباز ئەحمەد ناسراوە بە بازۆ شارەزا لە بواری سۆشیال میدیا لەم بارەیەوە نووسیتی : من خۆم کێشەم نییە لە بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسە نزیکەکانم لە سۆشیال میدیا و ئازادن لە بڵاوکردنەوەی، بەڵام ڕووم لەوانەیە لە سۆشیال میدیا وێنەی خۆیان بڵاوناکەنەوە دوایبە ترێند بوونی گیبلی ستۆدیۆ (گۆڕینی وێنە بۆ وێنەی کارتۆنی و ئەنیمی)خەڵکانێکی زۆر وێنەی خۆیان دایە ژیری دەستکرد و گۆڕیان بۆ ئەنیمی.
ئەوەی جێی سەرنجی من بوو، ئەو ئافرەتانەی وێنەی خۆیان لە سۆشیال میدیا دانانێن و چەندین ساڵە خۆیان دەپارێزن و ناهێڵن وێنەکانیان بڵاوبێتەوە، یان ئەو پیاوانەی وێنەی هاوسەری خۆیان و کەسەکانیان بڵاوناکەنەوە بە لێشاو وێنەی خۆیان دایە ژیری دەستکرد و بەشداربوون لە ترێندەکە.
باشە کامیان مەترسیدار ترە؟
کامیان ئاسانتر بڵاودەبێتەوە؟
کامیان قوڕستر دەسڕێتەوە؟
بەداخەوە ژیری دەستکرد مەترسیدارترە
بەداخەوە لە ژیری دەستکرد وێنەکان ئاسانتر بڵاودەبنەوە.
بەداخەوە لە ژیری دەستکرد ناسڕێنەوە و دەستت پێیان ناگا.
با بەچەند خاڵێک باسی بکەین:
یەکەم فرۆشتنی داتا:
زۆربەی کۆمپانیاکانی ژیری دەستکرد لە مەرجەکانی بەکارهێنانیاندا ئاماژە دەکەن کە مافی بەکارهێنانی وێنەکانی تۆیان هەیە، کە دەکرێت بەکاریبهێننەوە، یان بیفرۆشنەوە یان بە لایەنی سێیەم بیدەن.
دووەم نەبوونی هیچ یاساییەکی بەهێز:
بەرنامەکانی ژیری دەستکرد هێشتا بە تەواوی لەژێر چاودێری یاسایی نین وەک سۆشیال میدیا.
سێیەم بەکارهێنانی نەزانراو:
وێنەکانت دەکرێت بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکانیان بەکاربهێنن بەبێ ئەوەی بزانیت بۆ چ مەبەستێک، چونکە تۆ نازانی وێنەکانت دەکەونە دەست کێ.
چوارەم دروستکردنی ناوەڕۆکی ساختە:
تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد دەتوانێت وێنەکانت بۆ دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختە بەکاربهێنێت کە زۆر ڕاستەقینە دیارن.
پێنجەم سڕینەوەی داتا ئەستەمە:
دوای ئەوەی وێنەکانت دەنێریت، ناتوانیت داوای سڕینەوەیان بکەیت یان بزانیت چۆن بەکاردەهێنرێن.
شەشەم داهاتووی وێنەکانت بە دەست ژیری دەستکردەوە نادیارە:
کەس نازانێ ژیری دەسکرد تا کوێ دەڕوا، کەس نازانێ لە داهاتوو وێنەکانت دەبنە کەرستەی چ داهێنانێ.
ئامادەکردنی : رێباز ئەحمەد