بیست و نۆ زانکۆ چارەسەری پیسبوونی کەش و هەوا دەکەن و زانکۆی سەلاحەدین یەکێکە لەو زانکۆیانەی کە تێدا بشدار دەبێت بۆ پاک کردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی نوێنەری ۱٥ وڵات و ۲۹ زانکۆ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا ئاستەنگەکان و چارەسەرەکان بەڕێوەدەبات.
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند ئەم کۆنفڕانسە بە ئامادەبوونی نوێنەری ۱٥ وڵات و ۲۹ زانکۆی ” هەرێمی کوردستان و عێڕاق و عەرەبی و ئەوروپی ” بەڕێوەدەچێت, وڵاتانی بەشداربوو بریتین لە ” هەرێمی کوردستان، عێراق، تونس، ئوردن، بریتانیا،ئیمارات” یۆنان” بنگلادش، ئوردن، تورکیا، ئیتالیا، سعودیە، میسر، هوڵندا، ئیران، سوریا لەم کۆنفڕاسە ئەم کۆنفڕانسە لە ڕێککەوتی ۸ و ۹ ـی ٤ـی ۲٠۲٥ بە ڕێوەدەچێت.
۱٦۳ توێژەر لەوڵاتانی جیاواز بە نووسینی ٥٤ توێژینەوە بەشدارن لەم کۆ فڕانسە.
بەشێکی گرنگی ئەم کۆنفڕانسە بریتییە لە دیراسەکردن و لێکۆلێنیەو لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و ئەو دوکەڵە ڕەشەی لەسەر شاری هەولێر هەیە.