هەولێر – ئەربیل لایف:
بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ کە دەست “ئەربیل لایف” کەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە (١١/١/٢٠٢٦)، وەزیری ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکتڕۆنی دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، بڕیار دراوە بە لێبووردنی تەواو بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لە ماوەی یاسایی ٦٠ ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان خاوەندارییەتییەکەی بگوازنەوە.
هەر لە ناوەڕۆکی بڕیارەکەدا وادەیەکی نوێ وەک دوا مۆڵەت دیاریکراوە؛ وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەندی داوە تاوەکو ڕێکەوتی ١/٢/٢٠٢٦ هاوڵاتییان لە سزای دواکەوتن ببخشرێن.
ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا زرار

