تۆڕی سۆشیاڵ میدیای “ئەربیل لایف”، لە هەنگاوێکی نوێ و داهێنەرانەدا، یەکەمین ئەلبوومی میۆزیکی تایبەت بە خۆی بڵاوکردەوە، کە تەواوی ئاوازەکان بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد(AI) بەرهەمهێنراون.
هەولێر | کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەم پڕۆژە هونەرییە لەلایەن کۆمپانیای “فۆکەس میدیا”وە جێبەجێ کراوە، کە تێیدا چوار پارچە میۆزیکی ناوازە بەرهەمهێنراون. میۆزیکەکان بە شێوازێک داڕێژراون کە تەواو ڕەنگدانەوەی ئاواز و مۆرکی ڕەسەنی کوردییان پێوە دیارە، ئەمەش نیشانەی گەیشتنی تەکنەلۆژیای سەردەمە بە قووڵایی هونەری ناوچەکە.
مافی کۆپیرایتی (Copyright) ئەم بەرهەمانە بە تەواوی بۆ “ئەربیل لایف” پارێزراوە و لە ئێستادا لە کەناڵی فەرمیی دەزگاکە لە یوتیوب بەردەستن بۆ گوێگرتن. ئەم هەنگاوەی “ئەربیل لایف” و “فۆکەس میدیا” وەک یەکەمین ئەزموونی جۆری لەم شێوەیە دادەنرێت لەسەر ئاستی میدیای ناوخۆیی کە سوود لە ژیریی دەستکرد وەردەگرێت بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی هونەریی ڕەسەن.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکانەی خوارەوە لە یوتیوب، گوێگری میۆزیکەکان بن:

