لەگەڵ فراوان بوونی شاری هەولێر هەندێک لەو شوێنانەی پێشتر ناوێکیان هەبووە ئێستا لەگەڵ زیادبوونی خانوو شەقامی نوێ وایکردووە ناوەکەشی بگۆڕێت ، لەگەڵ ئەوەش هەندێک خەڵک هێشتا ناوە کۆنەکەی بەکاردەهێنن .
ژمارەی گەڕەکەکانی هەولێر ساڵانە زیاد دەکات ، بەشێک لەگەڕەکان هێشتا دوو ناویان ناوێکی کۆن و ناوێکی نوێ لەوانەیە زۆر جار هاوڵاتییان دووچاری سەرلێشێوان بکاتەوە لەمانەش : حەی صدام = گەڕەکی کوردستان، حەی حەسکەری = نەورۆز، حەی عومال = کرێکاران، مەلایان = کانی، هاوکاری = دڕکاوە، ڕۆشنبیری = کونەگورگ، نوسەران = پۆتیناوە، شوڕتاوە = مامۆستایان، کوێستان = قادسیە، ڕۆشنبیری = کونە گورگ، کلک مشک = شادی.
هۆکاری ناوی گەڕەکانی لە کۆندا چیڕۆکی تایبەت بەخۆی هەبووە ، کە وای کردووە لەو سەردەمە ئەو ناوەی لێ بندرێت بەڵام بەپێی کات گۆڕانکاری لەناوەکان هاتە ئاراوە ، گرنگترینیشان گۆڕینی ناوە عەرەبیەکان بوو بۆ ناوی کوردی .
ئامادەکردنی: عەبدڵڵا زرار

