ئەربیل لایف – هەولێر
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند؛ لەسەر ڕاسپاردەی پ.د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بڕیاردرا بە دواخستنی سەرجەم تاقیکردنەوەکانی زانکۆ.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، لە ئێستادا سەرجەم ئەو وانانەی “تیۆرین” بە شێوەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی دەخوێندرێن و تاقیکردنەوەکانیش بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.
سەبارەت بە چارەنووسی وانە “پراکتیکییەکان”، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و تاوتوێی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم؛ بڕیارە دوای دوو هەفتەی دیکە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆببێتەوە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدات.
ئەم هەنگاوەی زانکۆی سەلاحەدین لەپێناو بەرژەوەندی قوتابیان و بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دراوە.

