ئەربیل لایف – هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی هاتووچۆ، ١٠٤ ماتۆڕسکیلی نوێی لە براندی جیهانی (ساسۆکی – Suzuki) بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دابین کرد.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی پۆلیسی هاتووچۆیە لە ڕێکخستنی جوڵەی ئۆتۆمبێل و کۆنتڕۆڵکردنی شەقامەکانی پایتەخت. دابینکردنی ئەم پێداویستییانە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە خێرا گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکان، کەمکردنەوەی جەنجاڵی و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ شۆفێران و پیادەکان.
لای خۆیەوە، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر سوپاسی بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و ڕایگەیاند: “دابینکردنی ئەم کەرەستە مۆدێرنانە یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکان.”

