ئەربیل لایف – هەولێر
سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان مەزەفەرەدین، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پەیجی (ئەربیل لایف) وەک پێزانینێک بۆ کار و چالاکییەکانی ئەو دەزگایە لە خزمەتکردنی شاری هەولێر.
بەخشینی ئەم خەڵاتە لە پای ئەو خزمەتە بەردەوامەی (ئەربیل لایف) دێت بە کلتوور، مێژوو و ناساندنی کەسایەتییە دیارەکانی شاری هەولێر. هاوکات، سەنتەری ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕێزلێنانە دەستخۆشییەکە بۆ ئەو هەماهەنگی و هاوکارییە سەرکەوتووەی کە (ئەربیل لایف) لەگەڵ سەنتەرەکەیاندا هەیبووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە کلتوورییەکاندا.
جێی باسە، (ئەربیل لایف) وەک سەکۆیەکی دیاری میدیایی، بەردەوام کار بۆ زیندووکردنەوەی مێژووی دێرینی هەولێر و پاراستنی ڕەسەنایەتی شارەکە دەکات و بووەتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان ناوەندە کلتوورییەکان و هاووڵاتیاندا.

