ئەربیل لایڤ
ئامادەکردنی: ئەحمەد جەمال
دوای ڕاکێشانی تیروپشکی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، یانەی هەولێر کەوتە کۆمەڵەیەکی بەهێزەوە و بڕیارە یانە گەورەکانی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و کوێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی “قەڵاو منارە” سەردانی شاری هەولێر بکەن.
یارییەکانی یانەی هەولێر بەرامبەر ئەو سێ یانە عەرەبییە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچن. ئەم پاڵەوانێتییە جگە لە لایەنە وەرزشییەکەی، خەڵاتێکی دارایی گەورەی بۆ تەرخانکراوە، بە جۆرێک هەر یانەیەک ببێتە پاڵەوانی جامەکە، بڕی ٣ ملیۆندۆلار وەک پاداشت وەردەگرێت.
بڕیارە لە ڕێککەوتە دیاریکراوەکانی خشتەی یارییەکاندا، یانە بەشداربووەکان بگەنە پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی یارییەکانیان لە چوارچێوەی جامی یانە پاڵەوانەکانیکەنداودا.
یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک، لەگەڵ دوو لە باشترین سێیەمی کۆمەڵەکان دەگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
گەڕی چوون
هەولێر ـ ئیتیفاق
هەولێر ـ عەجمان
هەولێر ـ کازمە
گەڕی گەڕانەوە
ئیتیفاقی سعودی ـ هەولێر
عەجمان ـ هەولێر
کازمە ـ هەولێر

