ئەربیل لایف – هەولێر
لەسەر داواکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد بۆ دابینکردنی بڕی پێویستی گازی شلە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم، تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆڕ دەست پێدەکاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بڵاوی کردەوە، ئاشکرای کرد: لەسەر داواکاریی ئەوان، سەرۆکی حکوومەتی فیدراڵ ڕەزامەندیی دەربڕیوە بە دابینکردنی گازی شلە، تا ئەو کاتەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆڕ دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
هاوکات، وەزارەتەکە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن لەم ماوەیەدا هیچ کێشە و کەموکوڕییەک لە دابینکردنی گازی ماڵاندا دروست نەبێت.

